بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێله‌وه‌ دوو برا گیانیان له‌ده‌ستدا  

دانیشتووى ناحیه‌ى داره‌توى شارى هه‌ولێرن

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایه‌تى تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند" كاتژمێر 5ی ئێواره‌ى ئەمڕۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیانه‌وه‌ لە بەرزاییەكانی بانی مەقان له‌ چه‌مچه‌مال دوو برا گیانیان لەدەستدا، كه‌ دانیشتووى ناحیه‌ى داره‌توى شارى هه‌ولێرن .

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی" ئەو دوو كه‌سه‌ ناوه‌كانیان (زانا مستەفا ئەحمەدو دانا مستەفا ئەحمەد)ه‌و براى یه‌كترن و خەڵكی دارەتوی شاری هەولێرن و تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری هه‌ولێر كراوە.