نرخی زێر به‌رزبۆوه‌

به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆماركرد

نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ سه‌دا %1 به‌رزبۆوه‌و به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆماركرد .

بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌كان له‌ گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی و بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكاوه‌ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێرن، ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌ 1507 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ نزمترین ئاست به‌رامبه‌ر به‌ یه‌نی ژاپۆنی له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی ڕابردوو و دابه‌زینی بۆ نزمترین ئاست به‌رامبه‌ر به‌ یۆرۆ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕۆڵی هه‌بوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر.

له‌ نێو كانزاكانی تریشدا نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زیو به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.2 هه‌ڵكشاو به‌ 17 دۆلارو 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.