وەزیرى پەروەردە بڕیارێکى دەرکرد

له‌راگه‌یاندراوێكیدا


ئالان حه‌مەسه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌ێنێت  بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ناوی پرۆفیسۆر  دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ-ی کۆچکردوو،   بڕیاردرا  که یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی  بەناوی خوالێخۆشبووەوه بکرێت.


وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان  راشیده‌گه‌ێنێت ، له پای رۆڵی گەورەی پرۆفیسۆر  دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ له خزمەتی  زمانی کوردی و پەروەرده و زانست دا ئەو بریارەى داوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راسپێردراوە. 


 رۆژى 5 شه‌ممه‌3ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، پڕۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ نووسه‌ر و ڕووناكبیری كورد له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

 

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز