تره‌مپ: توركیا سنوور ده‌رباز بكات ئابووریه‌كه‌ى وێران ده‌كه‌م

تره‌مپ له نوێترین توێتیدا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا

دۆنالد تره‌مپى سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ نوێترین توێتیدا رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر توركیا له‌ سوریا هه‌ر شتێك بكات و له‌ سنوور ده‌رچێت، ئه‌وا ئابووری‌ توركیا دووچارى وێران بوون ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌كو پێشتر كردوومه‌.

وتیشى" ئه‌مه‌ریكا توانى 100% خه‌لافه‌تى داعش له‌ناو ببات و ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانى تر ناوچه‌كه‌و سه‌روه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ى بپارێزن .

ئه‌م تویته‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه‌ دێت ، كه‌ ئه‌مرۆ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتى كرده‌وه‌ خاكى سوریاو رایگه‌یاند" كورده‌كان له‌گه‌ل ئێمه‌ شه‌ریان كرد، به‌لام ئێمه‌ش پاره‌و چه‌كى باشمان پێدان، بۆیه‌ ده‌بێت خۆیان ناوچه‌كه‌یان بپارێزن و ئێمه‌ له‌ سوریا ده‌كشێینه‌وه‌.