سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی غەددی سووریا دەكات

بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا

سەرۆك بارزانی پێشوازی سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد، نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك بۆ شاندی میوان خستەڕوو.‎

ڕۆژی شەممە 12ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك و كارەسات و نەهامەتیی زیاتر بۆ گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.‎

b392c604-e20c-4f78-8c62-072f8d081a03.jpeg