له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هێرشی ئاسمانیی كرایه سه‌ر كۆگایه‌كی چه‌كی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، دره‌نگانی شه‌و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر كۆگایه‌كی چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی مه‌دائین له به‌غدای پایته‌خت.
ئاماژه به‌وه‌یشكراوە كه ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌كی حه‌شدی شه‌عبییە.
تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له باره‌ی هێرشه‌كه.
پێشتریش له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق باره‌گا و كۆگاکانی چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.