ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوتن بۆ بڵاوپێکردنی سوپای سوریا بە درێژایی سنووری رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ تورکیا.
لهراگهیاندراوێكدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان بڵاوی كردهوه كه پڕۆژەکەی ئەوان بە ھیچ شێوەیەک پرۆژەیەکی سیاسی نەبووە بۆ جیابوونەوە لە سوریا، بەڵکو تا ئێستاش داوای گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانی سوریا دەکەن بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
راشیدهگهیهنن ، لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوتوون کە ئەرکی پاراستنی سنووری وڵاتەکە لە ئەستۆ بگرێت و پارێزگاری لە سەروەری سوریا بکات.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهى ئیدارهی خۆ بهرێوهبهری رۆژئاوای كوردستاندا هاتووه كه سوپای سوریا بە درێژایی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا بڵاوەی پێدەکرێت، بۆ پشتیوانی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکاری تورکیا و ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا و چەکدارە ھاوکارەکانی چوونەتە ناوی.
راشیدهگهیهنن ، ئەم رێککەوتنە ھەلێک دەبێت بۆ ئازادکرنەوەی سەرجەم ئەو ناوچەی تری سوریا کە پێشتر لە لایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون، وەک عەفرین و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی تری سوریا.
لهكۆتادا ئیدارهى خۆبهرێوهبهری رۆژئاوای كوردستان ئاگاداری سەرجەم پێکھاتەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بە تایبەت ناوچە سنورییەکان دهكات کە بڵاوەپێکردنی سوپای سوریا بە ھەماھەنگی و رێککەوتن بووە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.