ئه‌ردۆغان داوای هاریكاری له‌ ناتۆ ده‌كات

ناوه‌ستین تا ئامانجه‌كانمان نه‌پێكین

له‌ پێرس كۆنفرانسێكدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌ هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سووریا .

ڕاشیگه‌یاند به‌ پێی یاساكانی ناتۆ پێویسته‌ ئه‌ندامانی ناو ناتۆ پشتگیری له‌ هێرشه‌كانی توركیا بكه‌ن بۆ سه‌ر سووریا.

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ گوتی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ كارێكی ئه‌رێنی ده‌بینم.

گوتیشی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ باره‌ی مه‌نبجه‌وه‌ كێشه‌مان نییه‌ و كاری له‌ پێشینه‌شمان كۆنتڕۆڵكردنی مه‌نبجه‌ و ناوه‌ستین تا ئامانجه‌كانمان نه‌پێكین.