کچانی هەولێر نازناوی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستانی بەدەست هێنا

ئافرۆدێت پلەی دووەم و ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەمیان به‌ده‌ست هێنا


بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان ، دوای پێنج جەولە لەبەرێوەچونی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئێوارەی  رۆژی شەممە 19 ی 10 ی 2019 لەهۆلی یانەی سەنحاریب لەشاری دهۆک کۆتایی بەخولەکە هات

کچانی هەولێر نازناوی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستانیان بەدەست هێنا ، ئافرۆدێت پلەی دووەم ، ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەم ، سەنحاریب پلەی چوارەم ، قەلا پلەی پێنجەم ، کەرکوک پلەی شەشەمی خولەکەی بەدەست هێنا

لەکۆتایی خولەکەشدا لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان خەڵات و جامی خوڵەکە بەخشرایە پاڵەوانانی خول لەپلەکانی پێشەوە