ئه‌مەریكا: ئێران 16 ملیار دۆلاری بۆ میلیشیاکان لە عێراق و سووریا خەرجکردووە

ئه‌مەریكا: ئێران لە باشوور و باکوور هێرشدەکاتە سەر سعوودییە


ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران زیاتر له‌ 16 ملیار دۆلاری بۆ میلیشیاكانی خۆی له‌ عێراق و سووریا خه‌رج كردووه‌.

برایان هوک، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبییە" گووتی، ئێران زیاتر لە 16 ملیار دۆلاری لە میلیشیاکانی خۆی لە عێراق و سووریا خەرجکردووە.

راشیگەیاند، ئامانجی ئێران لە سووریا، پاراستنی بەشار ئەسەدە و دەشیەوێت خاکی سووریا بکاتە هیڵی پەیوەندی بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لە باشوور و باکوور هێرشدەکاتە سەر سعوودییە و هێرشی سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایش باس دەکەن.

دووپاتیکردەوە، واشنتن بەردەوام دەبێت لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا تا ئەو کاتەی تاران ئامادەی دانووستان دەبێت.

ئێران لە هەردوو عێراق و سووریا، چەند هێزێکی نزیک لە خۆی دروستکردووە کە بە ئامانجی سیاسی خۆیان لەو وڵاتانە کار دەکەن.