هێزه‌كانی ئەمەریکا دەچێتە کێڵگە نەوتییەکانی ئالیان و رمێلان

ئەمریکا دووبارە بڕیاریدا بەشێک لە هێزەکانی بگەڕێنێتەوە


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، یەکەیەکی تایبەتی ئەمەریکا دەچێتە کێڵگە نەوتییەکانی ئالیان و رمێلان لە سنوری پارێزگای حەسەکە و سنورەکانی عێراق.

به‌شێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان وێنه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و کاروانێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکایان بڵاوكرده‌وه‌ لەگەڵ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی وزەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری چونەتە کێڵگە نەوتییەکانی ئالیان و رمێلان و گوندی ئاڵاقوش لە سنوری پارێزگای حەسەکە و سەر سنورەکانی عێراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ دوای گەڕانە هاوبەشەکە و دواتر بەسەرکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی ترپەسپی لە سنوری قامیشلۆ، هێزەکانی ئەمەریکا چونەتە سێگۆشەی سنوریی (عێراق- سوریا- تورکیا) و لە نزیک سنورەکانی تورکیا جێگیر بوونه‌.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کانیاوی ئاشتی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ئەمریکا لە دووبارە بڕیاریدا بەشێک لە هێزەکانی بگەڕێنێتەوە رۆژئاوای کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە بیرەنەوتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.