جوتیار عادل: رۆژی شەممە پشووی فه‌رمیه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت

رۆژی یەکشەممە لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەوامی فەرمییە


به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی شەممە پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت راگه‌یاند.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ)، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان وعێراق و جیهان دەكەین و بەم بۆنەیەشەوە ڕایدەگەیەنین كە رۆژی شەممە 9 تشرینی دووەم 2019 پشووە و رۆژی یەکشەممە لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەوامی فەرمییە".