كورد 2 بڕیاری له‌دادگای فیدڕاڵی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كان


ئەمڕۆ سێشەمه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایه‌كی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانی تاوتوێ كرد و له‌ كۆتاییدا بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو ماده‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه‌ رێگر بوون له‌ ده‌نگده‌رانی هاووڵاتیان كه‌ به‌شێكیان به‌ هۆی ره‌وشی ناسه‌قامگیری ئه‌منیه‌وه‌ ئاواره‌ بوون.


 هاوكات له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جوان رۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: سكاڵای پەرلەمانی كوردستانی لەسەر یاساكە قبووڵ كرا و ئەو بڕگانەی رێگر بوون لە دەنگدانی ئاوارەكانی ئەو پارێزگایانە، هەڵوەشایەوە.