به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى عێراق ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌. 

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێڕاقییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ته‌ به‌ پرۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت و پرسی بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانیش تاوتوێ دەکرێن. 

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ جینین بیلاسخارت نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى عێراق لە دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەشداربێت. 

جێی ئاماژه‌پێدانه‌ پێشووتر یونامی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كردبوو.