ئه‌مه‌ریكا.. له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا 5 قوتابی كوژران و برینداربوون

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ خۆشی قوتابیه‌

له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ ئه‌مه‌ریكا پێنج قوتابی كوژران و برینداربوون، له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی شارۆچكه‌ی سانتا كلاریتای سه‌ر به‌ ویلایه‌تی لۆس ئانجلۆس به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ خۆی قوتابی قوتابخانه‌ی كالیفۆرنیای شارۆچكه‌ی ساتناكلاریتا‌ بووه‌ و به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر قوتابییه‌كان و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌سی كوشتووه‌ و سێ دیكه‌شی برینداركردووه‌. 

پاشان فیشه‌كێكی به‌ر سه‌ری خۆی ناوه‌ به‌ڵام نه‌مردووه‌، ئه‌مه‌و پۆلیس بۆ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه‌ . 

پۆلیس ده‌شڵێت یه‌ك له‌ كوژراوه‌كان قوتابییه‌كی كچه‌ و ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان قوتابیه‌كی كوڕه‌ و ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌ ساڵانه‌.

برینداره‌كانیش ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 14 بۆ 15 ساڵان دان، ئه‌م رووداوه‌ی ته‌قه‌كردنه‌ له‌ كاتێكدا روویدا كه‌ سیناتۆره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ن به‌ یاسای خاوه‌ندارێتی و مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنن له‌ وڵاته‌كه‌یان.