هاتووچۆی سلێمانى: سبه‌ى رێگایەکى سەرەکى دادەخرێت

له‌ئاگادارییه‌كدا بۆ شۆفێران


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سبەی یەکشەممە، تونێلى پێشڕەو بەهۆی کارکردن تیایدا لەکاتژمێر 9 بەیانی تا 12 نیوەڕۆ دادەخرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران  ده‌كات كه‌   پێویستە لەکاتی داخستنی تونێلەکەدا  رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.