ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری ئه‌لبابی سوریا ته‌قییه‌وه‌

شاره‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی توركیا و میلیشیاكاندایه‌

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری ئه‌لباب- له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی سوریا ته‌قییه‌وه‌و به‌لانی كه‌مه‌وه‌ 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌لباب روویداوه‌ كه‌ شاره‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی توركیا و گڕووپه‌ میلیشیاكاندایه‌.

روانگه‌ی سوریا ده‌شڵێت: رووداوه‌كه‌ له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ناوچه‌ی گه‌راج بووه‌و 18كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار