دوو موشەك ئاراستەی ناوچەی سەوز و ناوەڕاستی بەغدا كران

هاوكاته‌ لەگەڵ بەردەوامی خۆپێشاندانەكانی عێراق

  • ئاژانسە هەواڵییەكانی عێراق رایانگەیاند، دوو موشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و ناوەڕاستی شاری بەغدا كران.

    ئێوارەی ئەمڕۆ هاوكاته‌ لەگەڵ بەردەوامی خۆپێشاندانەكانی عێراق موشەكێك ئاراستەی ئاوەكانی دیجلە كراوە و موشەكەكەی دیكە لەنزیك یاریگایەكی بەرامبەر ناوچەی سەوز تەقیوەتەوە.