سهرۆكى ئهنجومهنى پارێزگای ههولێر: ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپی وەردەگرن
17/11/2019 - 09:39
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری بۆ دابینكردنی نەوتی سپی كردووە و دەستیش بە دابەشكردن كراوە. دەشڵێ، ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپی وەردەگرن.
عەلی رەشید سهرۆكى ئهنجومهنى پارێزگای ههولێر به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ كاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان كردووە و دەستیش بە دابەشكردنی نەوت كراوە و بەشێكی هاووڵاتیانیش نەوتیان وەرگرتووە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر راشیدهگهێنێت ، نەوتی سپی بە قۆناغ دابەش دەكرێت و ناتواندرێت هەمووی پێكەوە بدرێت، بەڵام ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپیی ماڵان وەردەگرن، كە هەر جارە و بەشێكی نەوت دەگات و هەر كە گەیشتیش، دابەش دەكرێت.
- Log in to post comments