پەرلەمانێکی کورد لە ئێران دەستیلەکارکێشایەوە

پێشترین لە چەند پرسی گرنگی کوردیدا هەڵوێستی هەبووە


له‌دژی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئێران ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رای نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌و باره‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌.

محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری شاری بۆكان له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌و ولاته‌ كرد.

محەمەد قەسیم، پێشترین لە چەند پرسی گرنگی کوردیدا هەڵوێستی هەبووە و دووجار بۆ پشتگیری کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو پەرلەمانی ئێراندا لێدوانیدا.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ گران بوونی نرخی به‌نزین له‌ ئێران 60 پەرلەمانتاری ئێران یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و داوایان كردووە حەسەن روحانی سەرۆكی حكومەت ئامادە دانیشتنی پەرلەمان بێت بۆ روونكردنەوە لەسەر گرانكردنی نرخی بەنزین.