وهزیری ناوخۆ فهرمانێكى بۆ پۆلیسى سلێمانى دهركرد
18/11/2019 - 11:56
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه لهسەر فەرمانی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خولێکی وەرزیی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بۆ گشت کارمەندانی پۆلیسی هەرێم کرایەوە، لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم بەشو بنکەکاندا بەشداریی لەخولەکەدا دەکەن.
راشیدهگهیهنن ، خولەکە لەڕۆژی ٢٠١٩/١١/١٧وە لەسەرجەم بەشو بنکەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووەو لەلایەن ستافێک لەمامۆستایانی بواری مەشقی سەربازیی، بەچاودێری چەند ئەفسەرێک بەڕێوەدەچێت کە تیایدا گشت جوڵە سەربازییو دیسپلینەکانی ڕێزگرتنی سەربازییو زانیارییو ڕێنمایی نوێی پیشەیی بەکارمەندانی پۆلیس دەوترێتەوە.
- Log in to post comments