دوو ته‌ن و 790 كیلۆگرام كشمیش گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ووڵاتی ئێران

به‌هۆی به‌رواری به‌سه‌رچوونییه‌وه‌

كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ِۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (2019/12/3) هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك بار له‌ كشمیشی ئێرانی به‌ بڕی (2) ته‌ن و (790) كیلۆگرام، له‌ لایه‌ن هۆبه‌ی نموونه‌ی خۆراك و بنكه‌ی كۆنترۆلی جۆری حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی بۆی ئه‌نجامدار، به‌لام له‌ پشكنیندا ده‌رنه‌چوو .

ڕاشیگه‌یاند: كشمیشه‌كه‌ مێژووی ده‌چوون و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نیه‌ و له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ناگونجێت ، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا كشمیشی ئێرانی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران.