ترەمپ: پرسی كورد و سووریامان له‌گه‌ل ئەردۆغان تاوتوێكرد

دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لەندەن کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی ناتۆدا لە لەندەنی پایتەختی به‌ریتانیا کۆبوونەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا، رایگەیاند" کۆبوونەوەکە دوای کۆبوونەوەی سەرەکی سەرکردەی وڵاتانی ناتۆ بووە.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند" له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسی كورد و سووریامان تاوتوێكردووه‌.

تره‌مپ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا گوتی" رێز له‌ هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌گرین و ئاگربه‌ست به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ سووریا به‌رده‌وامه‌.

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاش، گوتی" هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگمان هه‌بێت.

بۆ دووەم رۆژە چالاکیەکانی لوتکەی ناتۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەی وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتیەکە بەڕێوەدەچێت.