پۆلیسێكی چالاكیه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ كاتی ئه‌ركدا گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ دهۆك

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پۆلیسێكی چالاكیه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی دهۆك له‌كاتی ئه‌ركدا به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی دهۆك له‌ په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ پۆلیسێكی ئێمه‌ له‌ به‌شی پاراستنی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌ ناوی " نێچیرڤان كه‌مال حوسێن" له‌ كاتی ئه‌ركه‌كه‌ پیرۆزه‌كه‌یدا كۆچی دوایی كرد.

2