سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان: ئه‌ردۆغان توركیای به‌ره‌و رێگایه‌كی خراپ بردووه‌

ئه‌نجامی خراپ و به‌ ئازاری ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا دا، جیمس ریتش، سیناتۆری كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان توركیای به‌ره‌و رێگایه‌كی خراپ بردووه‌.

ریتش له‌ لێدوانێكیدا بۆ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌و حه‌ده‌س گوتی: بڕیاره‌كانی توركیا ئه‌نجامی خراپ و به‌ ئازاری ده‌بێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ره‌و رێگایه‌كی خراپ ده‌ڕوات و ده‌نگدانی لیژنه‌كه‌ له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌، وا له‌به‌رپرسانی توركیا ده‌كات به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار