ئەڵمانیا پەنابەری بەتوانا و شارەزا وەردەگرێت

لەساڵی ئایندەوە

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئەڵمانیا لەساڵی ئایندەوە پەنابەری بەتوانا و شارەزا وەردەگرێت.

بەپێی هەواڵێکی، ئاژانسی روسیا تودەی، لەئێستادا حکومەتی ئەڵمانیا باوەڕی وایە پێویستیان بە پەنابەری زیرەک و خاوەن ئەزموون هەیە و لەساڵی ئایندەوە دەرگای وڵاتەکەیان بەڕوی پەنابەراندا دەکەنەوە.

لەوبارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردۆتەوە، لەستراتیژی حکومەتی ئەڵمانیادا هاتوە کە بەردەوام پێویستیان بەتوانا و لێهاتویی پەنابەرانی زیرەک و خاوەن ئەزمون هەیە و پێویستە رێگرییەکانی بەردەم وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە لاببرێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بڕیار وایە رۆژی دووشەممە ئەم هەفتەیە حکوومەتی ئەڵمانیا لوتکەیەک به‌رێوه‌بچێت لەگەڵ ئەمریکا و ناوەندە ئابورییەکان و سەندیکای کرێکاران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی راکێشانی کرێکارانی لێهاتوو بۆ وڵاتەکەی، پێشبینی دەکرێت یاسای وەرگرتنی کرێکارانی بەهرەدار لە مانگی 3ی ساڵی 2020 وە بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی رێگەخۆشکەر بۆ هاتنی کرێکارانی پیشەگەر بۆ ئەڵمانیا.