بیبلۆگرافیای نامه‌كانی مامۆستا (مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس) بڵاوده‌كرێته‌وه‌

پێكھاتووه‌ له‌ 80 نامه‌ی ده‌گمه‌نی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس

ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی سه‌ر به‌ زانكۆی سلێمانی، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا  بڵاوی كرده‌وه‌ ، ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیی زانكۆی سلێمانی، به‌مزوانه‌ كتێبی بیبلۆگرافیای نامه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن (دكتۆر عه‌دنان عه‌بدولقادر ھه‌ورامانی) كاری لێكۆڵینه‌وه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ و پێكھاتووه‌ له‌ 80 نامه‌ی ده‌گمه‌نی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس كه‌ به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناردووه‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن جیا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌م نامانه‌، ئه‌م به‌رھه‌مه‌ لێكۆڵینه‌وه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیاننامه‌ و به‌رھه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، پێگه‌ی ئایینی و زانستی، ھه‌روه‌ھا خستنه‌ڕووی چه‌ندین ھۆنراوه‌ی ناوبراو كه‌ تا ئێستا بڵاو نه‌كراوونه‌ته‌وه‌.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌م كتێبانه‌ به‌ پاڵپشتیی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی ئاماده‌ كراون و ئێستاش كاری چاپكردنیان له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌، سه‌رجه‌میشیان ھه‌وڵێكن بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوردانه‌ له‌باره‌ی كولتوور و مێژوو به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كورد و كوردستانه‌وه‌ و به‌شێكن له‌ ئه‌ركی ناوه‌ندی كوردستان كه‌ په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی زانستی و به‌دواداچوونی به‌ڵگه‌نامه‌ و ئه‌رشیفه‌"..

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356