دوو پرســه‌نامه‌ له‌ بــاره‌گای بـارزانییه‌وه‌

سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ی (كوێخا فارسی مێشه‌رۆ) و خانه‌واده‌ی (فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید) ده‌كات

باره‌گای بارزانی له‌ دوو پرسه‌نامه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ی (كوێخا فارسی مێشه‌رۆ) و خانه‌واده‌ی (فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید) ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌ نامه‌كان:

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كوێخا فارسی مێشه‌ڕۆ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی كوێخا فارسی مێشه‌رۆ

به‌په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری پێنجوێن و شلێر(فارس مسته‌فا عه‌زیز)ناسراو به‌(كوێخا فارسی مێشه‌ڕۆ)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می بۆ خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌رده‌بڕین.

له‌ خودا داواكارین سه‌بوری و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

١٣ـی ١ـی ٢٠٢٠

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید ده‌كات.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید قه‌ڵادزه‌یی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(مه‌ریه‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د)ی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می خزم و دۆست و ئاشنایانتانین.

خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێبه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

١٣ـی ١ـی ٢٠٢٠