كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

هیوادارین به‌زووترین كات بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كانی

زاهیر عه‌بدوڵڵا، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و درامای شاری هه‌ولێر، ساڵانێكه‌ خزمه‌تی هونه‌ری ده‌كات ، جێ په‌نجه‌ی دیاره‌. به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئێستا نه‌خۆشه‌ رۆژی  چوار شه‌ممه‌ 15-1-2020 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درا .

 به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی سه‌ردنمان كرد وێڕای ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، هیوای خێرا چاكبوونه‌وه‌ و ساغ و سه‌لامه‌تیی بۆ ده‌خوازین و هیوادارین به‌زووترین كات بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كانی .

شایانی باشه‌ سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) ، به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه‌ و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644