بانكی ڕافیده‌ین قه‌رز و پێشینه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌دات

ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ خاوه‌نی ماسته‌ر كاردن

بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند: بڕیاریانداوه‌ پێشینه‌ و قه‌رز بده‌ن به‌و كارمه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه‌ خاوه‌نی ماسته‌ر كاردن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و كارمه‌ندان و مووچه‌خۆرانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ خاوه‌نی ماسته‌ر كاردن، ده‌توانن له‌مه‌ودوا پێشینه‌و قه‌رز له‌ بانكه‌كه‌یان وه‌ربگرن. بانكه‌كه‌ داوای له‌ كارمه‌ندانی وه‌زراه‌تی ناوخۆ كردووه‌ ئه‌و هه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و ده‌توانن له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بێبه‌ش نه‌بن. به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی بانكی ڕافیده‌ین ئه‌و بڕیاره‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.