لایەنە شیعەكان گەیشتونە رێككەوتن

بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران

 

لایەنە شیعەكان لەسەر كاندیدكردنی مستەفا كازمی سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی عیراق  رێككەوتوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26-1-2020 زۆربەی لایەنە شیعەكان گەیشتونە رێككەوتن لەسەر پێدانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە مستەفا كازمی و بڕیاریشه‌ به‌ فه‌رمی ناوه‌كه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌نیازن ناوی ئه‌و كاندیده‌ پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆماری عیراق بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی رایبسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

مسته‌فا كازمی سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی عیراقی بووه‌.