Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:55

سیستانی: رێککەوتنامەی "سەدە" یارى کردنه‌ به‌ هه‌ستى ملیۆنان عه‌ره‌ب و موسڵمان

تره‌مپ "رێککەوتننامەی سەدە"ى ده‌رباره‌ى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

 

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی "رێککەوتنامەی سەدە" راگەیاند و دەڵێت، "ئەو بڕیارە گاڵتەکردنە بە هەست و سۆزی هەزاران مسوڵمان.

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی "رێککەوتنامەی سەدە" دەبڕی کە شاری قودسی وەک بەشێک لە دەوڵەتی ئیسڕائیل دەستنیشانکردوە و رایگەیاند، "ئەو بڕیارە رەتکراوە و ئیدانەکراوە، خراپەی بەرامبەر هەستی هەزاران ملیۆن عەرەب و مسوڵمان کردوە".

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

هاوکات نوسینگەی سیستانی لەڕاگەیەنراوەکەدا رونیکردوەتەوە، "ئەو نەخشە رێگەیە هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت کە شاری قودس شارێکی داگیرکراوە، دەبێت سەروەری دەسەڵاتەکەی بۆ فەڵەستینییەکان بگەڕیتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.