لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 16 کەس بوونە قوربانی

په‌یامنێری كوردستان تیڤی

لەسەر ڕێگای گشتی کەلار -  سلێمانی لەناحیەی باوەنور بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەست داو 15 کەسیتر برینداربون

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنج شەمە) بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لەنێوان پاسێک و دو ئۆتۆمبێل  جۆری ئاڵتیما و تەنکەرێکی گواستەوەی سوتەمەنی تاکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەست داوە  و 15 كه‌سى دیكه‌ش بریندارن

ڕوداوە کە لەکاتێکدابووە کە ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لەگەڵ تەکسی ئاڵتیما بەئاراستەی کەلار هاتون و تەنکەر و ئاڵتیماکەی تر بەئاراستەی  سلێمانی ڕۆیشتون، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باوەنورەوە دەستی پێکردوە.

11


محه‌مه‌د ساڵح