مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌ى مانگی 11


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى  2ى 2020 ، مووچه‌ى مانگی 11 ى ساڵی 2019 ى هه‌ریه‌ك له‌شوێنه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان ، كه‌س و كاری شه‌هیدان ، ئه‌نفالكراوان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان وتیشى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 18 ى 2 ى 2020 ، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌شوێنه‌كانى  وه‌زاره‌تى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى ، كه‌مئه‌ندامان ، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری ، وه‌زاره‌تى داد دابه‌شده‌كرێت