لەچوارچێوەی یاریەکانی گەڕی بیستوچواری خولی کالچۆ یانەی میلان توانی براوەی سێ خاڵ بێت، میلان میوانداری یانەی تۆرینۆی کرد
دوای تێپەربوونی پێنج خولەک ئەنتی ریبیچ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە بەدرێژایی ماوەی یاریەکە هەردوولا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام یاریەکە بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر بەسەرکەوتنی میلان بەکۆتاهات
بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی میلان بووە سی و پێنج خاڵ و لەخانەی هەشتەمی ریزبەندیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.