داعش هێرشى کردە سەر گوندێكى سەربە شارۆچکەی دوبز 

به‌هۆیه‌وه‌ 4 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌مشه‌و چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی چەغماغەی سەربە شارۆچکەی دوبز لە ڕۆژئاوای کەرکووك و له‌ ئه‌نجامدا هاولاتیانى ناوچه‌كه‌ رووبه‌رووى داعش بوونه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 4 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.

دواتر دوای گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ گوندەکە، چەکدارەکانى داعش بەره‌و حەویجە هەڵاتن.