سبه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پرسه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند (جعفه‌ری ماملێ) داده‌نێت

له‌ هۆڵی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر

وه‌ك هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد (جعفه‌ری ماملێ) سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ ئێواره‌ له‌ كاتژمێر (2-5) پرسه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو داده‌نێت ، له‌ هۆڵی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ندان و میوانان ده‌كات.

 شایانی باسه‌  هونه‌رمه‌ند ،جه‌عفه‌ری ماملێ، برای هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ماملێ، وه‌ك ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی چه‌ندین ساڵ خزمه‌تی به‌ ھونه‌ری كوردی كرد و ده‌ستی باڵای له‌ گۆرانی وتن هه‌بوو له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا له‌ شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ 17/2/2020كۆچی دوایی كرد، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی بوو.

Ktv