سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌كات

جه‌ختى له‌ گرنگیى پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزیى كرده‌وه‌


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانK پیرۆزبایی به‌ڕێزان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 26/2/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، باسى له‌ ڕۆڵى دیارى یه‌كێتى له‌ قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له‌ گرنگیى پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزیى پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هیواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونیان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.