دوو حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌ پاكستان تۆمار كرا

دوو كه‌سه‌كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

حكومه‌تى پاكستان بۆ یه‌كه‌م جار دوو حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌ وڵاته‌كه‌یاندا راگه‌یاند.

كه‌ناڵه‌كانى پاكستان لەزاری وزیری ته‌ندروستیی وڵاتەکەيان بڵاویانکردەوە کە دوو حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌ ناوچەیەک لة پاکستان تۆمار کراوە.

وه‌زیری ته‌ندروستیی پاكستان ئاشكرایكرد، كه‌ دوو حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی سند له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی پاكستان تۆمار كراوه‌ و دوو كه‌سه‌كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.