لە سوریا 30 كەس گیانیان له‌ده‌ستدا

لە رووداوێكی هاتووچۆ


به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای حه‌مس دیمه‌شق 30 كه‌ بوونه‌ قوربانی.

میدیاكانی سوریا بڵاویكردەوە كە لەسەر رێگەی حمس و دیمەشق تەنكەرێكی سووتەمەنی و پاسێكی نەفەرهەڵگر بەیەكیاندا دا و بە هۆیەوە 30 كەس گیانیان لەدەست دا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان له‌ 30 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی هاتوچۆش له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.