وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدانی راگەیاند

به‌هۆی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، به‌ پێی دوایین ئاماری به‌رده‌ستیان له‌ دوێنی سێشه‌ممه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌  958 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.

ئاژانسی ئیسنا له‌سه‌ر زاری كیانوش جه‌هانپه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران بریتین له‌ 9000 حاڵه‌ت .

جه‌هانپه‌ر گوتیشی: به‌ داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو شه‌ست و سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار كراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئێران بۆ سێسه‌د و په‌نجا و چوار حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها دووهه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا و نۆ حاڵه‌ت تۆمار كراون كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ و ته‌ندرووستیان جێگیر بووه‌ته‌وه‌.