بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئه‌بوشه‌هاب دەکات

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك حاجی حه‌مید به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات


بارەگای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی حاجی حه‌مید ناسراو به‌ ئه‌بوشه‌هاب ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی حاجی حه‌مید ناسراو به‌ ئه‌بوشه‌هاب

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی ناسراوی شاری هه‌ولێر، حاجی حه‌مید ناسراو به‌ ئه‌بوشه‌هاب - مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە به‌ڕێزه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك حاجی حه‌مید به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
١٤ـی ٣ـی  ٢٠٢٠