ئەمەریکا سزای بەسەر جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی و پێنج کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

بەتۆمەتی ئەنجامدانی توندتیژی


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدای و پێنج کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: واشنتۆن بڕیاریداوە سزا بەسەر ئیبراهیم هاشمی قریشی، جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدای، سەرکردەی کوژرای رێکخراوی داعش و پێنج کەسایەتی ئێرانی بسەپێنێت، بەتۆمەتی ئەنجامدانی توندتیژی لەناوخۆی.

له‌ نێویشاندا سزای بەسەر وەزیری بەرگری سوریاش سەپاندووه‌.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی: ئەو پێنج کەسایەتییەی ئێران هاوکاری تارانیان کردووە لە بەرنامە.