رادارێك چاودێری هه‌موو ئه‌وروپا ده‌كات

بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی فڕینی چڕی فڕۆكه‌كان

رووسیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆره‌ رادارێك كه‌ له‌ توانایدایه‌ چاودێری هه‌موو ئه‌وروپا بكات!

 

ئاژانسی هه‌واڵی "تاس" له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری گواسته‌وه‌ و رایگه‌یاند، رووسیا دووه‌م نوێترین وێستگه‌ی راداری ئاسۆیی له‌جۆری "كۆنتێنه‌ر" له‌ نزیك ناوچه‌ی كالینینگراد له‌ رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 

ئه‌م سیسته‌مه‌ رادارییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ تواناكانی بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی فڕینی چڕی فڕۆكه‌كان و، ته‌قاندنی مووشه‌كی باڵدا و، چه‌كی له‌ ده‌نگ خێراتر له‌ مه‌ودای زیاتر له‌ 3000 كیلۆمه‌تر.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری رووسیا جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌م وێستگه‌ رادارییه‌ له‌ توانایدایه‌ چاودێری ره‌وشه‌ ئاسمانییه‌كان بكات له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا له‌نێوانیشیاندا بریتانیا.

 

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی، "وا بڕیاره‌ ناوچه‌ی كالینینگراد ته‌یار بكرێت به‌ سیسته‌می دووه‌م له‌ جۆری كۆنتێنه‌ر و، له‌ ئێستادا تاوتووی چه‌ند شوێنێك ده‌كرێت بۆ وێستگه‌كه‌"، سه‌رچاوه‌كه‌ كاتی دیاریكراوی بڵاوكردنه‌وه‌ی راداره‌كه‌ی رانه‌گه‌یاند، ته‌نها ئاماژه‌ی پێدا، كه‌ به‌منزیكانه‌ راده‌ست ده‌كرێت.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، "وێستگه‌ی راداری دووه‌م كاری وێستگه‌ی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌كات كه‌ له‌ مۆردۆڤیا كارده‌كا ت و، ده‌توانێت چاودێری هه‌موو ئه‌وروپا بكات به‌ بریتانیاشه‌وه‌".

ژێده‌ر: Kurdistan CT