داپیره‌یه‌كی ته‌مه‌ن (95) ساڵ له‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا چاك بۆته‌وه‌

ئێستا خۆم ئاماده‌كه‌م ده‌گه‌رێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

له‌وڵاتی ئیتاڵیا داپیره‌یه‌كی ته‌مه‌ن (95) ساڵ له‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا چاك بۆته‌وه‌.

نه‌خۆشێكی وڵاتی ئیتاڵیا ته‌مه‌نی له‌سه‌روی (95) ساڵه‌ تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا ببوو، چاك بوونه‌وه‌ی زۆر ده‌گمه‌ن بوو، به‌ڵام توانی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌حۆشییه‌ زاڵ بێت ئێستا ته‌ندروستی زۆر باشه‌.

ئه‌و داپیره‌یه‌ ناوی "ئالما كلارا كورسینی"ه‌ ته‌مه‌نی (95) ساڵه‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا بوو، به‌رۆژنامه‌ی "جازیتا دی مودینت"ی ئیتاڵی راگه‌یاند"من سه‌لامه‌تم كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، زۆر گرنگیان پێدام هه‌رهه‌موویان مرۆڤی باش بوون، ئێستا خۆم ئاماده‌كه‌م ده‌گه‌رێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌".

شایانی باسه‌، تائێستا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا 53 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا بوون، زیاتر له‌ 5500 كه‌س به‌م نه‌خۆشییه‌ كۆچیان كردوه‌ وه‌ زیاتر له‌ 7072 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ چاك بوونه‌وه‌ته‌وه‌.