ڤیدیۆ.. بزانه‌ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا زاڵ بووه‌

تووشبوویه‌كی بریتانی به‌ناوی تارا جین لانگستۆن دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ ببێت گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

تارا-ی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی هیلینگیدۆن له‌ رۆژئاوای له‌نده‌ن له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: من ته‌ندروستیم باشه‌ و ئێستا ده‌توانم هه‌ناسه‌ بده‌م، پێشتر وام هه‌ست ده‌كرد كه‌ پارچه‌ شوویه‌شه‌ك له‌نێو قورگمایه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌ره‌و باشبوون ده‌چم و هه‌ست به‌به‌ره‌و پێشچوونێكی باش ده‌كه‌م، توانیم به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بم.

شایانی باسه‌ پێشتر تارا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردبۆوه‌ كه‌ نه‌یده‌توانی هه‌ناسه‌ بدات و دۆخی ته‌ندروستیی زۆر خراپ بوو،گرته‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو ناخی زۆركه‌سی هه‌ژاند.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ ده‌یلی مێل