هێزەكانی فەرەنسا له عێراق دهكشێنهوه
25/3/2020 - 18:18
هێزەكانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق بوون، لەو وڵاتە دەكشێنەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، لە زاری وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، عەبدولكەریم خەلەف بڵاویكردهوه، لەسەر بنەمای رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق، هێزەكانی فەرەنسا خاكی عیراقیان بەجێهێشت و بنكەیەكی ئاسمانیش لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە چۆڵكرا.
خەڵەف ئاماژهی بهوهشكرد، پاشەكشەكردنی هێزەكانی فەرەنسا، لە چوارچێوەی ڕێكەوتنەكاندایە لەگەڵ حكومەتی عیراقی.