توركیا: ده‌رمانه‌كه‌ی چین بۆ 136 نەخۆش لە چاودێرى چڕ دەستپێكراوە

توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


وەزیرى تەندروستی توركیا سەبارەت بەو دەرمانانەى كە لە چینەوە هێنراون رایگەیاند: چارەسەر بۆ ١٣٦ نەخۆش لە چاودێرى چڕ دەستپێكراوە.

وەزیرى تەندروستیى توركیا، فەخرەددین کۆجا: نەخۆشێكى ڤایرۆسى كۆرۆناى تەمەن ٦٥ ساڵان كە لە ژێر چاودێرى چڕدابوو دوێنێ لە نەخۆشخانە دەرچوو. نەخۆشێكى دیكەى تەمەن ٦٠ ساڵ ئەمڕۆ نەخۆشخانەى جێهێشت.

وەزیرى تەندروستیى توركیا سەبارەت بەو دەرمانانەى كە لە چینەوە هێنراون رایگەیاند: "چارەسەر بۆ ١٣٦ نەخۆش لە چاودێرى چڕ دەستپێكراوە".

به‌پێی تابلۆی گشتیی كۆرۆنا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیاوه‌ ئاماده‌كراوه‌، كۆی گشتیی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان هه‌زار و ٨٧٢ حاڵه‌ته‌، ١٣٦یان له‌ چاودێریی چڕن، ١٠٢یان له‌رێگه‌ی سۆنده‌وه‌ هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن و ٢٦یان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
103,662
گیان له‌ده‌ستدان
3,391
چاکبوونەوە
73,153
تووشبووان
597,774
گیان له‌ده‌ستدان
12,834
چاکبوونەوە
543,720
تووشبوون
85,064,542
گیان له‌ده‌ستدان
1,845,376
چاکبوونەوە
60,209,176