باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ محه‌مه‌د وه‌لی عه‌لی ده‌کات

دڵگرانین هه‌واڵی کۆچی دوایی (وه‌لی عه‌لی ئه‌سکه‌نده‌ر) باوکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، محه‌مه‌د وه‌لی عه‌لی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی (وه‌لی عه‌لی ئه‌سکه‌نده‌ر) باوکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.

خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنه‌وایتان پێببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢٦ـی۳ـی۲۰۲۰