كەشناسی هەرێم: لێزمە باران به‌رده‌وام ده‌بێت
30/3/2020 - 11:15
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، ئەمڕۆ دووشه‌ممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ھەندێك كات و شوێن لێزمە باران دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاكانى ھەولێر و سلێمانی 14 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له دھۆك 13 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ى سێشه‌ممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان لەكاتەكانی ئێوارەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.



